شێروان شێروانی‌ باسی دۆخی زیندان ده‌كات

شێروان شێروانی‌ باسی دۆخی زیندان ده‌كات
مه‌وداپرێس ـ 

شێروان شێروانی یه‌كێك له‌ زیندانیكراوانی كه‌یسی‌ شێلادزێ كه‌ تێیدا هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا، باسی‌ زیندانیكردنه‌كه‌ی ده‌كات.

شێروانی‌ له‌ نوسینێكدا له‌ فه‌یسبوك به‌ناونیشانی "گه‌ڕامه‌وه‌" ده‌ڵێت:  باجی یاخی بوونمان بوو، باجی داوای مافی بنه‌ره‌تی، خودایی بوو، تومه‌ته‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نه‌بوو.

ده‌قی نوسینه‌كه‌ی له‌ فه‌یسبوك: 

گه‌ڕامه‌وه‌ ..

به‌ناوی یه‌زدانی بێ هاوتا

دوای 42 ڕوژ له‌ ده‌ست ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی، وله‌ نێوان چوار دیواری زیندانه‌كان، باجێكی سوك نه‌بوو، به‌ڵام چاوه‌روانیش بوو..
له‌ نێوانیشیاندا 9 روژ مانه‌وه‌م له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سی ئازارێكی ده‌روونی گران بوو. باجی یاخی بوونمان بوو، باجی داوای مافی بنه‌ره‌تی، خودایی بوو، تومه‌ته‌كان هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نه‌بوو، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش به‌ ده‌زگای ئاسایشی حزبی هه‌م به‌راوورد ناكرێ هه‌م پێناسه‌ش ناكرێ ..

پێویستیم به‌ كاته‌ تا ووشه‌ به‌ ووشه‌، له‌ پوست تا كومه‌نتی هاورێكان ولایه‌نه‌كان وناوه‌نده‌كان هه‌لوه‌سته‌ له‌ سه‌ر بكه‌م..
ڕولی پارێزه‌ره‌ خۆبه‌خشه‌كانمان، رێكخراو و سازیه‌ نێوده‌وله‌تی و ناوخویه‌كان، هه‌ول و كامپاینی هاورێكانمان، هه‌موویان جێگه‌ی بایه‌خ و سوپاس گوزارین..
به‌لێن بێ ئه‌و متمانه‌یه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌تێكی ئه‌خلاقی و نشتیمانی بیپارێزم ..

من نه‌ سازشم كردووه‌ ونه‌ش سارد ده‌بمه‌وه‌ له‌و ته‌رزی خه‌باته‌ی بڕوام پێ هه‌یه‌، نه‌ دژی هیچ لایه‌نێكم ونه‌ كویله‌ی هیچی تر، ته‌نها وه‌زیفه‌ی خۆم ئه‌دا ده‌كه‌م له‌ چوارچێوه‌ی كاری روژنامه‌وانی وڕه‌نگه‌ تموحی سیاسیشمان له‌ هه‌بێ، ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ داهاتوو، ودونیابینینی خۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ ..

باسی وورد و درشتی ده‌زگیركرنمان وشێوازی مامه‌له‌ی ئاسایشی پارتی وجوری لێكولینه‌وه‌كه‌یان وئازاری ناو زیندان ده‌كه‌م له‌ فرسه‌تی تر دا چاوه‌رێ بن..


PM:10:43:14/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌