داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی


داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی
مه‌وداپرێس-

چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری حەویجە و بەو هۆیەشەوە دوو چەکداری هێزەکە کوژران.

شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر فەوجی دووی لیوای 56ی حەشدی شەعبی  لە  سنوری قەزای حەویجە ی باکوری رۆژئاوای کەرکوک و لە ئەنجامدا دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون.

هاوکات لە سنوری قەزای داقوقیش بۆمبێکی چێنراو بە هێزە عێراقیەکاندا تەقییەوە و ئەفسەرێک و پۆلیسێکی سوپای عێراق بە سەختی برینداربوون.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی



AM:10:32:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 153 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌