له‌رووداوێکی هاتووچۆدا به‌رپرسێک گیانی له‌ده‌ستدا

له‌رووداوێکی هاتووچۆدا به‌رپرسێک گیانی له‌ده‌ستدا
مه‌وداپرێس-

لە رووداوێکی هاتووچۆدا له‌ شاری دهۆک عیزەت تۆفیق، سەرۆکی دەستەی نەزاهەی عیراق گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

شەوی رابردوو لە نزیک ترافیکی ژووری بازرگانی لە شەقامی مالتای سەنتەری شاری دهۆک، بەهۆیررووداوێکی هاتووچۆ کە حەوت ئۆتۆمبێل خۆیان بەیەکداکێشاوە، عیزەت تۆفیق، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عیراق گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربووە.

پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک راگەیاندووه‌: ئەو رووداوە بەهۆی خێرایی ئۆتۆمبێلێکی جێب بووە کە شوفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە شەش ئۆتۆمبێلی دیکەدا کێشاوە ، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.



AM:10:40:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌