له‌ نیوزله‌ندا هێرش کرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت

 له‌ نیوزله‌ندا هێرش کرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت
مه‌وداپرێس-

لە نیوزلەندا هێرش کرایە سەر دوو مزگەوت و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 کەس کوژران و بەدەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

به‌پێی هه‌واڵی میدیاکانی نیوز له‌ندا ئه‌مڕۆ هێرشکراوه‌ته‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت ه‌ به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 40 که‌س کوژران  به‌ ده‌یان که‌س بریندار بوون.
پۆلیسی نیوزلەندا رایگەیاند، سەر لە بەیانی رۆژی هەینی هێرشکارێک بە چەکێکەوە هەڵیکوتاوەتە سەر مزگەوتی ئەلنوور لەسەنتەری شاری کریستچەرچ و دەستڕێژی گولـلەی لە خەڵکی نێو مزگەوتەکە کردووە، هەر لە هەمانکاتدا هێرشێکی دیکە بۆسەر مزگەوتێکی دیکە لە هەمان شار ئەنجامدراوە.

پۆلیس بەبێ ئاشکراکردنی هیچ وردەکارییەک لە دوای رووداوەکە بە میدیاکانی راگەیاندووە، چوار کەسیان دەستگیرکردووە و ئێستا لەلایەن پۆلیس دەستبەسەرن. تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە نازاندرێت و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەکان بەردەوامه‌.



AM:11:18:15/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 78 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌