چالاکترین په‌یجه‌کانی فه‌یسبوک

چالاکترین په‌یجه‌کانی فه‌یسبوک
مه‌وداپرێس-

ئه‌كتیڤترین و چالاكترین په‌یجه‌ هه‌واڵی و گشتییه‌كانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، ئه‌و په‌یجانه‌ن كه‌ زۆرترین لایك و كۆمێنت و شه‌یریان هه‌یه‌ و ئه‌م چالاكبوونه‌ به‌رده‌وام نییه‌ و به‌پێی كات و رۆژ و پۆسته‌كان گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت.

به‌ گوێره‌ی به‌دواداچوونی سۆشیال میدیا، ئه‌كتیڤترین په‌یجه‌كانی فه‌یسبووك له‌ جیهان، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌مانه‌ن:


په‌یجی خودی فه‌یسبووك، كه‌ زیاتر له‌ 213 ملیۆن لایكی هه‌یه‌، كه‌ زۆرترین لایكی هه‌یه‌.

دوای ئه‌ویش، په‌یجی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پۆرتوگالی و یانه‌ی یۆڤانتسی ئیتاڵی دێت، كه‌ 122 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

دواتر په‌یجی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی دێت، كه‌ 109 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

په‌یجی یانه‌ی بارسێلۆنه‌ش، 102 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

دوای ئه‌وانه‌ش، هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی دیاری جیهان، په‌یجی شاكیرا دێت، كه‌ 101 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

ڤین دیزل، ئه‌كته‌ری فیلمه‌ ئه‌كشنه‌كانی هۆلیوود، 98 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

په‌یجه‌كه‌ی لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێ و یانه‌ی بارسێلۆنا، 89 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

روان ئه‌تكسینن، ئه‌كته‌ری كۆمێدی به‌ریتانی، كه‌ به‌ مسته‌ر بین ناسراوه‌، 83 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، ریهانا 79 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

دوای ئه‌ویش، له‌یدی گاگا، كه‌ به‌مدواییانه‌ خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌ده‌ستهێنا، 76 ملیۆن لایكی هه‌یه‌.

ئه‌و په‌یجانه‌ی سه‌ره‌وه‌، له‌سه‌ر ئاستی جیهان، خاوه‌ن زۆرترین ئینگه‌یجمێنتن له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، كه‌ رێژه‌ی ئه‌كتیڤییه‌كه‌ی له‌و تۆڕه‌ ده‌رده‌خات.

سه‌باره‌ت به‌ په‌یجه‌ هه‌واڵییه‌كانیش، ئه‌كتیڤترین په‌یجه‌كان ئه‌مانه‌ن:

فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، 16 ملیۆن لایك، ئه‌گه‌رچی لایكی له‌ په‌یجه‌كانی دیكه‌ كه‌متره‌، به‌ڵام ئینگه‌یجمێنتی له‌ په‌یجه‌ هه‌واڵییه‌كانی دیكه‌ زیاتره‌.

بی بی سی، به‌ریتانی، 48 میلۆن.

سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، 31 ملیۆن.

ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانیا، 15 ملیۆن.

ئه‌ی جه‌ی پڵه‌س، 11 ملیۆن، ئه‌گه‌رچی ئه‌و په‌یجه‌ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ڕییه‌وه‌ خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له‌وێیه‌.

نیویۆرك تایمز، 16 ملیۆن.

سه‌رچاوه‌:کوردستان 24‌




PM:09:15:15/03/2019