رۆژێکی ناخۆش بۆ هەڵەبجەیەکان

رۆژێکی ناخۆش بۆ هەڵەبجەیەکان
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە 16ی ئاداری 1988 روویدا ئەمساڵیش 31 ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر ئەو تاوانە گەوەرەیی کەدژ بەمرۆڤایەتی ئەنجامدراوه وەک جینۆسایدێک ناسێنراوە ساڵانە لەم رۆژەدا بەماتەمینی و چالاکی جۆراوجۆر یاد دەکرێتەوە.

چۆن رووداوەکە روویدا؟

لە کۆتایی رۆژەکانی جەنگی ئێران-عیراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد کە بۆنی سێوی لێ دەهات بەشێوەیەک بۆنی سێو سەرتاپای هەڵەبجەی داپۆشیبوو.

ژمارەی قوربانیان چەندبوو؟

بەهۆی ئەم تاوانە گەورەیە وە زیاد لە 5 هەزار ھاوڵاتی بێتاوانی کورد کە پێکھاتووبوون لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و 10 هەزاریش بریندارکران و چەندەها منداڵیش لەکەسوکاریان جیابوونەوە لەلایەن خێزانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەخێوکراون، هەروەها تاوەکو ئێستاش لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھەڵەبجەوە ماوە.

تاوانباران چیان لێ هات؟

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە. لە درێژەی ھەوڵەکانی رێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات راکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی 15 ساڵ سزا زیندانی کرا.

شایەنی باسە ماوەی 3 ساڵ دەبێت شاری هەڵەبجە بووە بە پارێزگا و نازناوی پایتەختی ئاشتی لێنراوە، عومەری خاوەر بەیەکێک لە رەمزی کیمیابارانی هەڵەبجه دادەنرێت کە هەردوو منداڵەکەی لە ئامێز گرتووە پارێزگاریان لێ دەکات بەڵام بەداخەوە هەرسێکیان شەهید دەبن ئەمەش بووە رەمزێک بۆ هەڵەبجە.



AM:08:32:16/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌