هۆشداری له‌باره‌ی‌ كه‌شوهه‌واوه‌

هۆشداری له‌باره‌ی‌ كه‌شوهه‌واوه‌
مه‌وداپرێس ـ 

نائل ئه‌لعه‌لی پێشبینیكاری عیراقیی بواری كه‌شوهه‌وا هۆشدارییدا له‌ هاتنی شه‌پۆلێكی به‌رفراوانی باران و سه‌رما به‌ره‌و ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ عیراق. 

ئه‌لعه‌لی له‌ فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، شه‌پۆله‌كه‌ له‌ دوای‌ 23ی‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ شه‌پۆلێكی باران و سه‌رما روو له‌ عیراق و شیاوی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گۆرانكاری تێیدا رووبدات، وه‌ك زانراوه‌ كه‌ بارانبارین له‌ وه‌رزی به‌هاردا جێگیر نییه‌. 

ئه‌و پێشبینیكاره‌ دوێنێ هه‌ینی نوسیبووی: شه‌پۆلێكی سه‌رما و باران روو له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌ شه‌ممه‌وه‌ تا ئێواره‌ی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت. 


PM:06:43:16/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌