"عیراق له‌به‌رده‌م مه‌ترسیه‌كی نوێدایه‌"

مه‌وداپرێس ـ 

هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ك تایبه‌ت به‌ ده‌ركردنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق له‌ رۆژانی داهاتوودا، ئه‌وه‌ش فشاری ئه‌مریكای بۆ سه‌ر عیراق لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

عه‌بدولئه‌میر دوبی په‌رله‌مانتاری فه‌تح روونیكردووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانێتیه‌كانی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در و فه‌تح به‌ سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری له‌ رۆژانی داهاتوودا هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ركردنی یاساكه‌ ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی‌ عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، ئه‌وا ئه‌مریكا گه‌مارۆی ئابوری عیراق ده‌دات و كۆمپانیاكان ده‌كشێنێته‌وه‌ و سزاش له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌دات كه‌ له‌ عیراق كار ده‌كه‌ن. 


PM:09:27:18/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 339 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌