بڕیارێکی گرنگ ده‌درێت له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق

بڕیارێکی گرنگ ده‌درێت له‌سه‌ر بودجه‌ی عیراق
مه‌وداپرێس-

وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند پابەند ده‌بێت به‌ جێبەجێکردنی تەواوی ماددەکانی بودجەی 2019 وه‌.

وەزارەتی دارایی عیراق ئه‌مڕۆ 28ی ئاداری 2019  لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی به‌وەکردووە، بە تەواوی پابەند دەبێت بە جێبەجێکردنی بڕگە و ماددەکانی یاسای بودجەی گشتی عیراق بۆ ساڵی 2019.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە: وەزارەتی دارایی داوای ھەماھەنگی تەواو دەکات لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان بۆ تەواوکردنی لیستی پرۆژەکانی وەبەرھێنان بۆئەوەی وەزارەتی دارایی بەبێ دواکەوتن بودجەیان بۆ تەرخان بکات.


PM:10:06:28/03/2019




ئه‌م بابه‌ته 3048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌