هه‌واڵێکی خۆش بۆ مووچه‌ خۆران

هه‌واڵێکی خۆش بۆ مووچه‌ خۆران
مه‌وداپرێس-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنەوەی جیاوازیی مووچە و دەرماڵەی مووچەخۆران.

وەزارەتی دارایی لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی دەست مه‌وداپرێس کەوتووە ئاماژەی بەوە کردووە "مووچەی ئەوانەی کە بە هەڵە کەمتر یان زیاتر لە مووچە و دەرماڵەی شایستەیان بۆ خەرجکراوە، بەهۆی نەمانی پاشەکەوتکردنی مووچە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2019 و بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو هەڵانە بڕیاردرا بە کارکردن بە ناوەڕۆکی رێنماییەکان."

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی لە خەرجکردنەوەی جیاوازیی مووچە و دەرماڵە رەچاوی رێژەی پاشەکەوتی مووچە بکرێت بەپێی مانگەکانی شایستەبوونی.

راشیگەیاندووە: لە حاڵەتێکدا ئەگەر کەمتر لە شایستەی مووچە و دەرماڵە بۆ مووچەخۆران خەرجکرابێت، ئەوا مانگانە تاوەکو بڕی یەک ملیۆن دینار خەرج بکرێتەوە و، ئەگەر گوژمەی جیاوازی مووچە و دەرماڵەی موچەخۆرەکە زیاتربێت لە 10 ملیۆن دینار، پێویستە رەزامەندیی بەشی خەرجییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتییان وەربگیرێت.

رێنماییەکە لە 1ی کانونی دووەمی 2019وە تاوەکو 31ی کانوونی یەکەمی 2019 کاری پێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاودەبێتەوە.



PM:07:38:01/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 34504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌