به‌وێنه‌.. مرۆڤایەتی گەیشت بە داهێنانێکی تری خەیاڵی

به‌وێنه‌.. مرۆڤایەتی گەیشت بە داهێنانێکی تری خەیاڵی
مەوداپرێس-

لەماوەی یەک کاتژمێر دا ئۆقیانوسی ئەتڵەسی دەبڕێت و لە ئەوروپا وە دەگاتە ئەمەریکا.

تیمێکی رۆمانی لە 28ی مارسی 2019 دا رایانگەیاند: دەفرێکی فڕیویان دروستکردووە کە خێراترین ئامرازی فڕینی خەیاڵیە لە جیهاندا کە لە توانایدایە بە ستوونی هەڵسێت و بنیشێتەوە، بە ADIFO ناسراوە، واتە "ئامێری فڕین بە هەموو ئاراستەیەدا".

رازڤەن سابی داهێنەر ووتی: ماشێنەکە وەک درۆن دەتوانی بەخێرای نزم بفڕێت، بەڵام بەهۆی باڵە شێوە فڕۆکەییەکەیەوە، ئەتوانی بەخێرایی سەروودەنگ بفڕێت و لەناکاو ئاراستەکەی لە خێرایی بەرزدا بگۆڕێت. 

تیمە داهێنەرەکەی مۆدێلە پەرەپێدراوەکەیان نمایشکرد و پێشنیاریان کرد کەوا خواستی ئایندە ئەتوانێ فڕۆکەی تایبەت، فڕۆکەی جەنگی و کەشتی ئاسمانی بگرێتەوە.

سەرچاوە: CGTN


PM:10:43:01/04/2019