بزانە كێ دەچێتە جێگەكەی ئاشتی هەورامی، ئەی هەورامی چی بەسەر دێت

بزانە كێ  دەچێتە جێگەكەی ئاشتی هەورامی، ئەی هەورامی چی بەسەر دێت
مەوداپرێس-


سەرچاوەیەك لەپارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ئەمرۆ هەینی‌، ڕایگەیاند كە د. نزار نەعمان سالم بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستی‌ وەزیری‌ سامانە سروشتییەكانی‌ كابینەی‌ (9) ی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان و ئاشتی هەورامیش دەبێتە راوێژكاری سەرۆكی هەرێم   بۆكاروباری سامانە سروشتیەكان.

سەرچاوەكەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان   ڕایگەیاند " كە د. نزار نەعمان سالم بێجگە لەوەی‌ كەسایەتییەكی‌ بەهێزی‌ ئەكادیمییە هاوكات خاوەنی‌ هەڵوێستی‌ بەرزە. لەو كابینەیەی‌ كە عەبادی‌ بەناوی‌ تەكنۆكراتەوە دروستیكرد كشایەوەو هەڵوێستی‌ كوردانەی‌ هەبوو".

سەرچاوەكەی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان وتی‌"چاومان لەوەیە كە د. نەعمان وەك پاڵێوراوێكی‌ بەهێز تەماشا بكرێت و  پۆستی‌ وەزیری‌ سامانە سروشتییەكانی‌ پێبسپێردرێت".

سەبارەت بە چارەنوسی‌ ئاشتی‌ هەورامی‌ وەزیری‌ ئێستای‌ سامانە سروشتییەكان، سەرچاوەكە وتی‌"ئەگەری‌ ئەوە هەیە ببێتە راوێژكاری‌ سەرۆكی‌ هەرێم بۆ كاروباری‌ سامانە سروشتییەكان".

سەرچاوەكە ئاماژەی‌ بۆ ئەوەكرد لەبەر ئەوەی‌ نزار نەعممان كەسێكی‌ تەكنۆكراتە لەوانەیە نەك هەر پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بەڵكو سەرجەم لایەنەكان كاندیدكردنی‌ بەكارێكی‌ باش لەقەڵەم بدەن.

نزار نەعمان سالم تەمەنی سەروو 65 ساڵە و پسپۆڕی بواری جیۆلۆجیی نەوتە و ساڵی 1976 بوەتە خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا لە زانكۆی شیفیڵد-ی بەریتانیا، پێشتریش وەك راوێژكار لە كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عیراق كاری كردوە.

نەعمان راگری كۆلێجی پلاندانانە لە زانكۆی دهۆك و ماوەی 30 ساڵ لە زانكۆی موسڵ مامۆستا بووە، رۆژی 1ی نیسانی 2016 نزار نەعمان كە كاندیدی حكومەتی حەیدەر عەبادی بوو بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت، كشانەوەی خۆی لە بەدەستهێنانی ئەو پۆستە راگەیاند و لەوكاتەدا وتی: "چیتر ئەو پۆستەی بەلاوە گرنگ نییە."

هەر لەوكاتەدا نەعمان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دهۆك رایگەیاند: "بەهۆی رێكنەكەوتنی سیاسی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی ئەوكاتەی عەبادی، كشانەوەی خۆی لە گرتنەدەستی پۆستی وەزارەتی نەوت رادەگەیەنێت"، بەڵام وردەكاریی زیاتری ئاشكرا نەكرد.

نزار نەعمان لەكاتی كاندیدكردنی بۆ پۆستی وەزیری نەوت راگەیاندبوو هیوای خواستبوو "كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بكات."

لەدوای كشانەوەی عەلی عەلاوی، كاندیدی حكومەتە تەكنۆكراتەكەی سەردەمی عەبادی بۆ وەزیری دارایی و پلاندانان، نزار نەعمان كە بە رەگەز كوردە، دووەم كاندیدی عەبادی بوو لە وەرگرتنی پۆستێكی وزاری بكشێتەوە.
سەرچاوە، وێستگە نیوز



PM:08:08:05/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 40884 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌