پیاوێك سێ كوڕی خۆی كوشت

پیاوێك سێ كوڕی خۆی كوشت
مەوداپرێس-

سەركردایەتی پۆلیسی دیالە ئاشكرایكرد، پیاوێك كە نەخۆشی دەروونی هەیە، سێ كوڕی خۆی كوشتووە و دواتر دەستگیركراوە.

عەقید غالب عەتیە بەڕێوەبەری راگەیاندنی سەركردایەتی پۆلیسی دیالە لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردووەتەوە" پیاوێك لەپارێزگاكەیان لەرێگەی چەكی جۆری رەشاشەوە 3 كوڕی خۆی كوشتووە".

عەتیە ئاماژەی بەوەشداوە" پیاوەكە باری دەروونی تەواو نییەو دوای رووداوەكە هێزێكی ئەمنی ناوچەكەیان گەمارۆ داوەو دەستگیریان كردوەتۆمەتبارەكە رادەستی لایەنی تایبەتمەند كراوە"



PM:01:17:07/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌