کچێک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کچێک کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا
مه‌وداپرێس-

کچێک خەڵکی ئورمیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، لەسەرەتای بەهارەوە هەر دوو رۆژ ژنێک لە کوردستان خۆی کوشتووە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچیکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی "نازیلا ئەتمانی" کچی فەتاح کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نازیلا ماوەیەک پێش لە رێگای خواردنی زایی هەوڵی خۆکوشتنی دابوو و دواجار رۆژی شەممە 6ی نیسانی 2019 گیانی لە دەست داوە.

به‌پێی زانیارییه‌کانی رێکخراوی هه‌نگاو ئەو کچە  بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای بەهارەوە یانی لەماوەی 18 رۆژدا لانیکەم 9 ژن لە شارەکانی قەسری شیرین، دێهلوڕان، ئیلام، سنە، مەهاباد، کامیاران، پاوە و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


PM:10:12:07/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌