بڕیاری زیادکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کارا ده‌کرێته‌وه‌


بڕیاری زیادکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران کارا ده‌کرێته‌وه‌
مه‌وداپرێس-

ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رابنی عیراق رایگه‌یاند حكومه‌تی عیراق بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كارا ده‌كاته‌وه‌.

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ لێدوانێكی بۆ کوردسات نیوز راگه‌یاندووه‌: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ ساڵی 2014 دا، بڕیاری زیادكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پله‌ 10 تا پله‌ 4 ی ده‌ركرد، به‌ڵام به‌ھۆی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و سه‌رھه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێنه‌كرا ئێستاش جارێكی تر ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق كارا كراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره‌ له‌ داھاتوویه‌كی نزیكدا بچێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ له‌ ھه‌رێمی كوردستانیش شیروان میرزا  ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌: له‌به‌رئه‌وه‌ی ھه‌رێمی كوردستان بودجه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ھه‌یه‌و پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌ به‌غداوه‌ نییه‌، بڕیاره‌كه‌ ھه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.


PM:05:28:08/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 6600 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌