چۆنیەتی ئامادەکردنی پەردە پڵاو

چۆنیەتی ئامادەکردنی پەردە پڵاو
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

پەردە پڵاو خواردنێکی بەتام و خۆشە، دەتوانرێت بەم شێوەیە ئامادە بکرێت.

پێداویستیەکان

برنج، زەیت بەپێی پێویست، بادەم، پەتاتە، بەزالیا، گوێز، کشمیش، قیمە یان سنگی مریشکی کوڵاوی وردکراو، ماعکەرۆنی ورد، بەهارات، نان، خوێ بەپێی پێویست، ئاو بەپێی پێویست، سەرجەم پێداویستیەکان بەپێی پێویست بەکاردەهێنرێت.


چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا بادەمەکە دەکوڵێنین بۆ ئەوەی بەرگەکەی لێ بکەینەوە، داواتر تاوەیەک دەهێنین زەیتی تێدەکەین و بادەم و بەزالیا و پەتاتەکە و کشمیش و گوێز و قیمەکە یان مریشکەکە بەجوانی سور دەکەینەوە و کەمێک بەهاراتی بەسەردا دەکەین، پاشان مەعکەرۆنیەکە بەجیا سوور دەکەینەوە دواتر تێکەڵی کەرەستەکانی دیکەی دەکەین، دواتر زەیت و خوێ دەکەینە مەنجەڵێک دەیقرچێنین ئینجا بەپێی ئەو برنجەی ئامادەت کردووە ئاوەکەی تێبکە پاشان کە ئاوەکە کوڵا برنجەکەی تێبکە پاشان کە برنجەکە ئاوی هەڵچنی ئاگرەکە کز بکە دوای 15 خولەک لەسەر ئاگر دایگرە، پاشان نانێکی چەور کراو لە مەنجەڵێکدا دابخە بەشێک برنج بخە سەری دواتر کەرەستە سورەکراوەکان دابنێ دوای ئەوە بەشێک برنجی دیکەو نانێکی دیکە لەسەری دابنێ، پاشان بیخە سەر ئاگرێکی کز تاوەکو دەکوڵێت، بەم شێوەیە پەردە پڵاوکە ئامادە دەبێت، و دەتوانرێت پێشکەش بکرێت.

سەرچاوە: موضوع


PM:05:45:12/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌