له‌ حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ندا پزیشکێک خاوه‌نی 49 منداڵه‌

له‌ حاڵه‌تێکی ده‌گمه‌ندا پزیشکێک خاوه‌نی 49 منداڵه‌
مه‌وداپرێس-سازگار ئه‌حمه‌د

بە گوێرەی هه‌واڵیكی ماڵپه‌ڕی بی بی سی پشکنینی "دی ئێن ئەی" ئاشکرای کردووه‌  پزیشکێکی هۆڵندی خاوه‌نی 49 منداڵه‌، دەرکەوتووە پزیشکێکه‌ که‌ پسپۆڕه‌ لە  کرداری پیتاندندا باوکی ڕاستەقینەی 49 منداڵە، کاتێک بێ رەزامەندی خۆیان هێلکەی دایکی منداڵەکانی بە سپێرمی خۆی پیتاندووە.

پزیشکه‌که‌ کە دوو ساڵ لەمەوبەر کۆچی دواییکردووە، بە سپێرمی خۆی لە نۆرینگە تایبەتەکەی هێلکەی دایکی ئەو منداڵانەی پیتاندووە.

ئەنجامی پشکنییەکان رۆژی دووشەممەی ڕابردوو بڵاوکراونەتەوە، دوای ئەوەی دادگای ئەو وڵاتە فەرمانیکردووە بە ئاشکراکردنی ئەنجامی پشکنیینەکان بۆ ڕای گشتی و هاوڵاتیا، یەکێک لەو منداڵانە دەربارەی دۆسیەکە وتوویەتی "دواجار ئەو دۆخە کۆتایی هات ئێستا دەرکەوت کە کاربات باوکمه‌" مه‌به‌ستی پزیشکه‌که‌یه‌.

دەسەڵاتدارانی هۆڵەندا لە مانگی نیسانی ساڵی 2017دا و  لە کاتی لێکۆڵینەوەکانیان و پشکنینی ماڵی پزیشکەکەدا کاتێک کە کۆچی دواییکردووە، نموونەی "دی ئێن ئەی"جیاجیایان دۆزیوەتەوە و لە کاتی زۆربوونی گومانەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکەدا لەلایەن دادگاوە، خێزانەکان مەرجی ئەوەیان هەبوو دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بە نهێنی بمێنێتەوە.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن دامەزراوەی "ڕیکس ئادڤۆکیت"ی یاساییەوە بڵاوکراوەتەوە، پشکنیینەکان دەریانخستووە ئەو پزیشکە سپێرمی خۆی لە نۆرینگەکەی بۆ پیتاندنی ئەو ژنانە بەکارهێناوە.



PM:04:08:13/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌