فیس بووك ماسنجەر دەسڕێتەوە

فیس بووك  ماسنجەر دەسڕێتەوە
مەوداپرێس-


كۆمپانیای فەیسبووك بیر لەسڕینەوەی ئەپڵیكەیشنی ماسنجەر بە یەكجاری، دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (سپۆتنیك)، فەیسبووك بە نیازە هەموو تایبەتمەندییەكانی ئەپڵیكەیشنی ماسنجەر بباتە ناو ئەپڵیكەیشنی فەیسبووك و هەردوو ئەپڵیكەیشنەكە بكاتە یەك ئەپڵیكەیشن.

هەروەك ئەو سەرچاوەیە باسی كردووە، بەپێی ئەو پلانەی فەسبووك دایناوە، ئایكۆنی ماسنجەر دەچێتە لای راستی بەشی سەرەوەی ئەپڵیكەیشنی فەیسبووك و پێویستیی بە كردنەوەی ئەپڵیكەیشنێكی جیاواز نابێت
 
سەرچاوە تەكنۆلۆجییەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە سڕینەوەی ئەپڵیكەیشنی ماسنجەر بە یەكجاری هێشتا بیرۆكەیە و زاناكانی كۆمپانیای فەیسبووك خەریكی لێكۆڵینەوەن لەبارەیەوە.

 

پێشتر هەموو كەسێك دەیتوانی تەنیا بە بەكارهێنانی ژمارەی مۆبایلەكەی، ماسنجەر بەبێ فەیسبووك بەكار بهێنێت، بەڵام بە سڕینەوەی ئەو ئەپڵیكەیشنە و تێكەڵكردنی لەگەڵ ئەپڵیكەیشنی فەیسبووك، چیتر ئەو كەسانە ناتوانن ماسنجەر بە تەنیا، بەكار بهێنن.



AM:11:36:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌