سێ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کارکه‌وتن

سێ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌کارکه‌وتن
مه‌وداپرێس-

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام و بەرنامەی وەتسئه‌پ نزیکەی کاتژمێرێکە بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران لە کارکردن وەستاون و تا ئیستاش کۆمپانیای فەیسبوک هیچ روونکردنەوەیەکی بڵاونەکردووەتەوە.

میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردۆته‌وه‌ ماوەی نزیکەی کاتژمێرێکە ئەو تۆڕانە بۆ بەشێک لە بەکارهێنەران لەکارکەوتوون و تائێستاش بەڕێوەبەرایەتی ئەو تۆڕانە هیچ لێدوانێکیان لەسەر هۆکاری لەکارکەوتنیان نەداوە.

هاوکات، بەپێی میدیاکان لە ئێستادا لە هەریەک لە بەریتانیا و بەشێکی فەڕەنسا وئیتاڵیا و یۆنان و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپا و وڵاتانی باشوری ئاسیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تۆڕەکانی فەیسبوک و ئینستاگرام لە کارکەوتوون، سەرەڕای دروستبوونی کێشە لە بەکارهێنانی فەیسبوک بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەران دەتوانن ئەپی مەسنجەری تایبەت بە نامەناردن بەکاربهێنن 


PM:04:15:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌