ماسکی هێلکە بۆ دەموچاوێکی درەوشاوە

ماسکی هێلکە بۆ دەموچاوێکی درەوشاوە
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد

جوانی پێستی دەموچاو ئارەزووی هەموو کەسێکە، بە تایبەت خانمان، ئارەزووی دەموچاوێکی جوان دەکەن.

خانمان دەتوانن بە ئاسانترین شێوە ببنە خاوەن دەموچاوێکی جوان و بێ زیپکە، بە بەکارهێنانی ئەم ماسکە.

پێداویستیەکان

بۆ ئەم ماسکە پێویستمان بە، 1 هێلکە، یەک کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ.

چۆنیەتی بەکارهێنانەکەی

سپێنەی هێلکەکە دەکەینە قاپێک و لەگەڵ ئاوی لیمۆکە تێکەڵی دەکەین، دواتر دەموچاومان پاک دەشۆین، پاشان گیراوەکیە دەیدەین لە دەموچاومان بۆ ماوەی 20 خولەک، پاشان بە ئاوێکی شلەتێن دەموچاومان دەشۆین، بەم شێوەیە دەتوانین 3 رۆژ لەسەر یەک ئەم ماسکە بەکاربهێنین.

سەرچاوە: لیالینا ستایل


PM:07:52:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1088 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌