ژماره‌ی تووشبوانی ئایدز دوو هێنده‌ زیادیکردووه‌

ژماره‌ی تووشبوانی ئایدز دوو هێنده‌ زیادیکردووه‌
مه‌وداپرێس-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ئاماری دوو ساڵی رابردووی ژماره‌ی توشبووانی به‌نه‌خۆشی ئایدز بڵاوكرده‌وه‌ به‌پێی ئاماره‌که‌ ژماره‌ی تووشبوان زیادیکردووه‌  و هۆشداریش به‌ هاووڵاتیان ده‌دات.

به‌هجه‌ت عه‌بدول ره‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ ئایدز له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق رایگه‌یاند: له‌ ساڵی 2018دا  224 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ڤایرۆسی ئایدز له‌عیراق تۆماركراوه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 رێژه‌که‌ دوو هێنده‌ زیادیکردووه‌.

به‌هجه‌ت عه‌بدول وتووشیه‌تی: ئه‌نجامدانی كاری سێكسی هۆكاری سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌  و ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی خواردنی ناته‌ندروست و سه‌ردانی كردنی مه‌له‌وانگه‌ و مه‌ساجه‌ نه‌شیاوه‌كان به‌شێكی ترن له‌هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: هاووڵاتیان به‌رده‌وام پشكنیكی پزیشكی ئه‌نجامبده‌ن چونكه‌ ئه‌و ڤایرۆسه‌ دوای ساڵانێكی دوور و هه‌ندێك جار دوای 15 ساڵ كاریگه‌ری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی تووشبوو به‌دیار ده‌كه‌وێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نیشتمانی بۆ ئایدز داوای له‌هاووڵاتیانی عیراق كرد له‌كاتی گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كان به‌وریایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن.



PM:09:05:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌