زیانه‌کانی لافاو زیاتره‌ له‌ حه‌وت ملیار دۆلار


زیانه‌کانی لافاو زیاتره‌ له‌ حه‌وت ملیار دۆلار
 مه‌وداپرێس-

وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند زیانی لافاوەکان كە 25 پارێزگای ئێرانی گرتووەتەوە، بە حەوت ملیار و 619 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی بە مەبەستی پێدانی زانیاری لەبارەی زیانی لافاوەکان بە پەرلەمانتاران، بەشداریكرد لە دانیشتنی گشتی پەرلەمانی ئێراندا و رایگه‌یاند: لە ئەنجامی ئەو بارانە بەهێزەی ماوەی مانگێكە ئێرانی گرتووەتەوە 25 پارێزگا و چوار هەزار و 400 گوند كاریگەریی لافاویان بەركەوتووە و زیانەكانیان بەبڕی حەوت ملیار و 619 ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت.

سه‌ڕه‌ڕای ئه‌م زیانه‌ ماددیانه‌ش لەسەر تاسەری ئێراندا 76 كەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە.


PM:10:20:14/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌