ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی بەرگری لەبەغدا دەگاتە هەولێر

ئەمڕۆ شاندێكی  وەزارەتی بەرگری  لەبەغدا دەگاتە هەولێر
مەوداپرێس-

بڕیارە ئەمڕۆ  دووشەممە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق بگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەدا دانوستاندن لەسەر گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ شاری كەركووك و ناوچە كوردستانیەكانی تری دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان بكات.

قارەمان كەمال یاریدەری سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە بە  ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوم)ی راگەیاندووە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەگەنە هەولێر و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا تاوتوێی دواهەمین پەرەسەندنەكان  لەبارەی ئاسایشی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكەن".

یاریدەرەكەی  سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەشكردووە " شاندەكەی وەزارەتی بەرگری عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە هەڵسەنگاندن بۆ كارەكانی ئەو پێنج لیژنە هاوبەشە دەكەن لەبارەی ئاسایش و دۆخی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان".





AM:09:22:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌