هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەردوو یانەی بازیان و سیروانی شارەزور

هەواڵێکی ناخۆش بۆ هەردوو یانەی بازیان و سیروانی شارەزور

مەوداپرێس_

ئەمڕۆ دووشەمه یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە لە پێگەی فەرمیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تایبەت بە ھەردوو یانەی بازیان و سیروانی شارەزور لە خولی پلە دووی کوردستان و دوا مۆڵەتی دیاری کرد بۆ ھەردوو یانەکە.

بە پێی ئاگادارییەکە سبەی سێشەممە 16/04/2019 کۆتا مۆڵەتە بۆ پاکتاوکردنی  بڕە پارەی سەرپێچییەکانی ھەردوو یانە لەگەڵ بەشی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، ئەگەر ھەردوو یانەکە پاپەند نەبن بە بڕیارەکەوە ئەوا بێبەش ئەبن لە بەشداری خولی پلە دووی کوردستان.

دەقی ئاگادارییەکە وەک خۆی:

تایبەت بە یانەکانی بازیان و سیروانی شارەزوور ..

ئاگاداری هەردوو یانەی بازیان و سیروانی شارەزوور دەکەینەوە، سبەی سێشەممە ۲۰۱۹/٤/۱٦ دوا مۆڵەتە بۆ ئەوەی غەرامەکانیان ڕادەستی ژمێریاری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکەن، بە پێچەوانەوە یارییەکانیان لە خولی پلەدووی کوردستان ئەنجام نادرێت.


PM:03:08:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 428 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌