ئه‌مریکا 100 ملیۆن دۆلار به‌ عیراق ده‌دات

ئه‌مریکا 100 ملیۆن دۆلار به‌ عیراق ده‌دات
مه‌وداپرێس-

ئه‌مریکا بڕی 100 ملیۆن دۆلار ده‌دات‌ به‌ عیراق بۆ پاراستنی دۆخی ئەمنی لە ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکان.

جۆی هود نوێنەری باڵێوزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند حکومەتی ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێس کاردەکەن بۆ ئەوەی بڕی پارەکە زیاد بکەن، بۆ هاوکاریکردن و چەسپاندنی ئاسایش و گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچە تازە کۆنترۆڵکراوەکانی عیراق.

جۆی هود  راشیگەیاندووە: ئاژانسی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەو بڕە پارەیە رادەستی بەشی مرۆیی نەتەوە یەکگرتوەکان دەکات، بۆ هاوکاریکردنی عیراق.

ئاماژەی بەوەشکردووه‌: ئەمریکا و عیراق پابەندن بە دروستکردنی دۆخێکی ئارام بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و بنیادنانەوەی ژیانێکی نوێ.


PM:04:22:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌