میسی و دێمبڵی ئامادەن روبەروبونەوەکەمان لەگەڵ مانیونایتد ئاسان نابێت

میسی و دێمبڵی ئامادەن روبەروبونەوەکەمان لەگەڵ مانیونایتد ئاسان نابێت

مەوداپرێس_ ھانا احمد

ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند مانیونایتد یانەیەکی بەھێزە و روبەروبوونەوەکەمان لەگەڵیان ئاسان نابێت لە یاری ھاتنی چارەکی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

ڤاڵڤێردی لە میانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیی دا سەبارەت بە یارییەکەی سبەی دژ بە مانچستەر یونایتد ئاماژەی بەوە کرد کە ئێمە ئەزانین  روبەرونەوەمان لەگەڵ مانیونایتد ئاسان نابێت و یانەکە بەھێزە چونکە ئەوەی بەدەستی ھێناوە لە 4 یاری پێشوتر لە پاڵەوانێتییەکە 3 یاری سەرکەوتوو بووە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لەم وەرزەدا.

ڤاڵڤێردی وتی ئێمە ئەبێ گۆڵ تۆمار بکەین و پارێزگاری لە ناوچەی گۆڵی خۆمان بکەین و نەھێڵین گۆڵ تۆمار بکەن و بیر لە ئەنجامی یاری رۆشتن نەکەینەوە، بە ھەر شێوازێک بێت ئەبێ سەرکەوتوو بین لە یارییەکەی سبەی.

مان یونایتد خاوەنی کۆمەڵێ یاریزانی باش و ناوازەیە و رۆحی سەرکەوتن لەلایان بەرزە و ئێمەش لە دژ ئەم یانە بەھێزە ئبێ ھەموو ھەوڵەکانی خۆمان بخەینە گەڕ و بەر بە شکست بگرین.

ڤاڵڤێردی لە درێژەی لێدوانەکەی دا بە راشکاوی وتی ئێمە ئەزانین ئەوان بیر لە چی ئەکەنەوە ئەوان ئەیانەوێ سود لە روداوەکانی یارییەکە وەربگرن ئەگەر ئەنجام لە بەرژەوەندی ئێمەدا نەبێت ھەروەھا سوپرایزی چاوەرواننەکراو بخولقێنن وەکو چۆن لە یارییەکانی پێشتر ئەم کارانەیان کردووە لە دەرەوەی ئۆڵد ترافۆرد.

سەبارەت بە دۆخی تەندروستی میسی رایگەیاند کە بارودۆخی تەندروستی میسی زۆر باشە و لە پێکانەکەی بە تەواوی چاکبووە و ئامادەیە بە شێوەیەکی باش بۆ یاریکردن.

سەبارەت بە دێمبڵی ڤاڵڤێردی وتی ناتوانم ئەوە بڵێم کە دێمبڵی لە لیستی سەرەکیی دایە یاخود یەدەگ بەڵام ئەتوانم ئەوە بڵێم کە دێمبڵی ئامادەیە بۆ یاریکردن و تەندروستی زۆر باشە.

 یاری رۆشتن لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد ھەردوو یانەکە بە یەک گەیشتن بو ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بەرشەلۆنە سەرکەوتنی تۆمار کرد، سبەی سێشەمە لە یاری ھاتن لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ھەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و مانیونایتدی ئینگلیزی کاتژێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان لە یاریگای کامپنو بە یەک ئەگەن،


PM:07:28:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌