به‌وێنه‌، کۆپیه‌کی سێ ره‌هه‌ندی دڵ خرایه‌ڕوو

به‌وێنه‌، کۆپیه‌کی سێ ره‌هه‌ندی دڵ خرایه‌ڕوو
مه‌وداپرێس-

ئاژانسی هەواڵەکانی فرانس پرێس رایانگه‌یاند زانایان لە ئیسرائیل ئەمڕۆ کۆپی وێنەیەکی سێ رەهەندی دڵیان خستۆتە روو کە تەواوی شانە و دەمارەکان پیشان دەدات و بە پێشڕەویەکی گرنگی پزیشکی ناوی دەبەن ، ئەوەی وەک دەڵێن دەرفەتەکانی چاندنی دڵ بەرەو پێش دەبات.

تال دڤیر ئەوەی سەرپەرشتی پرۆژەکەی کردووە لە زانکۆی تەل ئەبیب دەڵیت وێنە سێ رەهەندیەکەی دڵ کە بە هێندی قەبارەی دڵی کەرۆێشێکە ، بۆ یەکەم جارە مرۆڤ بتوانێت دڵێک بەتەواوی ببینێت بە هەموو بەشەکانیەوە، واتا خوێن و دەمارەکان و هەروەها هەردوو کوێچکەلەکانی.

ناوبراو دەشڵێت هەرچەندە مرۆڤ پێشتر توانیویەتی وێنەی سی رەهەندی دڵ کۆپیبکات ، بەڵام نەک وەک ئەمەیان کە تەواوی دڵەکە و خوێن و پێکهاتەکانی دەبینیت.

هاوکات زانایان دەڵین:‌ هەندێک ئاستەنگ هێشتا هەر دەمێنن بەرلەوەی کۆپی سێ رەهەندی دڵ بەتەواوی بکەوێتە بەردەست بۆ سوود وەرگرتن لێی لە بواری چاندنی دڵدا.

سه‌رچاوه‌: ده‌نگی ئه‌مریکا


PM:09:02:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌