جه‌بار یاوه‌ر: هیچ رێککه‌وتنێک له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق نه‌کراوه‌

جه‌بار یاوه‌ر: هیچ رێککه‌وتنێک له‌ نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق نه‌کراوه‌
مه‌وداپرێس-

ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق هیچ رێككه‌وتنێكیان واژوو نه‌کردووه‌.

جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رایگه‌یاند: ئه‌و شانده‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عیراق به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی نه‌خشه‌ی نوێی دابه‌شبوونی هێزه‌ عیراقیه‌كان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌.

وتیشی: نه‌خشه‌ نوێیه‌كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای نوێترین رووپێوی فه‌رمانگه‌ی رووپێوی سه‌ربازی عێراق ئاماده‌ كراوه‌. تێیدا، له‌ خانه‌قینه‌وه‌ تا ره‌بیعه‌ و ناوچه‌كانی بوونی هێزه‌ عیراقیه‌كان ده‌ستنیشانكراوه‌.

جه‌بار یاوه‌ر روونیشیكرده‌وه‌: که‌ ئامانج له‌ ئاماده‌كردنی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌، ئه‌و بۆشاییانه‌ دیاربكرێن، كه‌ نه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی لێیه‌ و نه‌ هێزی عیراق.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد: له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ به‌ درێژایی 20 تا 30 كیلۆمه‌تر، هیچ هێزێكی ئه‌منی لێ نییه‌، ئه‌وه‌ش رێگه‌ی خۆشكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌ خۆی حه‌شار بدات.

جه‌بار یاوه‌ر دووپاتیشیكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ هیچ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌و لیژنه‌یه‌ ده‌سه‌ڵاتی رێككه‌وتنیان نه‌بووه‌ و ته‌نیا باس له‌وه‌ كراوه  چۆن له‌ داهاتوودا كاری هاوبه‌ش بكرێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ ئه‌منیانه‌.


PM:09:20:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌