رێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی واژوو ده‌کرێت

رێککه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی واژوو ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت ئاستەنگ و بەربەستەكان تێپەڕێنراون و  بەمنزیكانە رێككەوتنی یەكێتی و پارتی واژوو دەكرێت.

عەدنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان  رایگەیاند "چاوەڕوانی دەرئەنجامی كۆبونەوەكانی پارتی و گۆڕانن بۆئەوەی بتوانرێت لەماوەیەكی نزیكدا كابینەی نۆیەم پێكبهێنریت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد "ئەستەنگ و بەربەستی زۆر تێپەڕێندراون و ناكۆكییەكانی نێوان لایەنەكانیش بەرەو چارەسەر كردن دەچێت و بەمنزیكانە رێكەوتنەكەی نێوان یەكێتی و پارتی واژوو دەكرێت".


PM:10:38:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 2988 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌