ئه‌مریکا به‌فه‌رمی سوپای پاسدارانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌

ئه‌مریکا به‌فه‌رمی سوپای پاسدارانی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
مه‌وداپرێس-

به‌گوێره‌ی یاداشتێكی تۆماری یه‌كگرتووی ئه‌مه‌ریكا كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكرایه‌وه ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی سوپای پاسدارانی ئێرانی خستووه‌ته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان.

ئاژانسی رۆیته‌رز له‌مباره‌یه‌وه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی و ئه‌تۆمی ئێران به‌رپرسه‌ و ده‌ستی له‌ كه‌رتی بانكی و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌ریاییدا هه‌یه‌".

ئه‌م هه‌نگاوه‌ نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگای قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌و كۆمپانیا و بزنسمانانه‌ له‌ ئه‌وروپا له‌به‌رده‌م واشنتۆن واڵا ده‌كات، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی چالاكییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران كار ده‌كه‌ن.

به‌پێی یاسای ئه‌مه‌ریكا هه‌ر هاوڵاتیه‌كی ئه‌مه‌ریكی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ سوپای پاسدارانی ئێران بكات، به‌ زیندانیكردنی لایه‌نی كه‌م 20 ساڵ سزا ده‌درێت.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو رایگه‌یاند ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ده‌خاته‌ لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره‌ واشنتۆن هێزێكی حكومی بیانی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌ناسێنێت.


PM:10:55:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌