عیراق به‌هاوکاری ئێران وێستگه‌یه‌کی کاره‌با ته‌واو ده‌کات

عیراق به‌هاوکاری ئێران وێستگه‌یه‌کی کاره‌با ته‌واو ده‌کات
مه‌وداپرێس-

وەزیری کارەبای عیراق رایگەیاند ھەوڵدەدەن لە رێی کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە پڕۆژەی بنیاتنانی وێستگەیەکی کارەبا لە پارێزگای کەرکوک تەواوبکەن کە توانای بەرهەمهێنانی 320 مێگاوات کارەبای هەیە

لوئەی خەتیب وەزیری کارەبای عیراق رایگەیاند: داوای لە کۆمپانیای گشتی بەرھەمھێنانی کارەبا کردووە، بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی بنیاتنانی وێستگەی نوێی کارەبای دووبز کە توانای بەرهەمهێنانی 320 مێگاوات کارەبای هەیە گفتوگۆ لەگەڵ کۆمپانیای سانێری ئێرانی بکەن.

وەزیری کارەبای عیراق ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە: پێشتر کۆمپانیای پاوەر مشینی رووسی 65%ی پڕۆژەکەی تەواوکردووە، بەڵام لە ساڵی 2011دا لە تەواوکردنی پرۆژەکە کشاوەتەوە.

دوێنێ شاندێکی باڵای حکومەتی عیراق بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی رەوشی سەقامگیری و ئاستی خزمەتگوزارییەکان، سەردانی پارێزگای کەرکوکی کرد، هاوکات گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیا ئێرانییەکە بۆ تەواوکردنی پڕۆژی بنیاتنانی وێستگەیەکی کارەبا لە کەرکوک لەکاتێکدایە، کە ئەمریکا فشارەکانی چڕکردووەتەوە لەسەر وڵاتانی دراوسێی عیراق، بۆ ئەوەی پابەندبن بەو سزا ئابورییانەی بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی.



PM:11:17:15/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌