به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنێک به‌م توێژه‌ ده‌دات

به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنێک به‌م توێژه‌ ده‌دات
مه‌وداپرێس

به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 16ی نیسانی 2019 پێشوازی له‌ نوێنه‌رانی جووتیارانی كورد كرد له‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دواترین پێشچوونه‌كان بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه‌.

به‌شیر حه‌داد به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا وه‌كو نوێنه‌رانی كورد له‌ په‌رله‌مان هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ خه‌رجكردنی شایسته‌ی دارایی جووتیارانی كورد، كه‌ ساڵانی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌غداوه‌ بۆیان سه‌رف نه‌كراوه‌.

ناوبراو ئه‌وه‌شی روونكردنه‌وه‌: نوێنه‌ری جووتیاران هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بمێننه‌وه‌ و له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریریش گردبوونه‌وه‌ رێكبخه‌ن.


PM:06:33:16/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌