له‌هه‌ر ئاهه‌نگێکی هاوسه‌رگیریدا ئه‌م کاره‌بکرێت زاوا ده‌ستگیر ده‌کرێت

له‌هه‌ر ئاهه‌نگێکی هاوسه‌رگیریدا ئه‌م کاره‌بکرێت زاوا ده‌ستگیر ده‌کرێت
مه‌وداپرێس-

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه‌ كه‌ له له‌هه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه‌ بكرێت، پێویسته‌  زاواكه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

لیوا نه‌جم جبووری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ راگه‌یاندراوێکدا سه‌رجه‌م هێزه‌كانی سوپاو پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌که‌مان ئاگادارکردۆته‌وه‌ له‌هه‌ر ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریدا ته‌قه بکرێت زاوا هه‌ر پله‌و پۆستێکی هه‌بێت ده‌ستگیر ده‌کرێت.   
هه‌روه‌ها له‌ به‌شێکی دیکه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه‌ هه‌ر شوفێرێك به‌ پێچه‌وانه‌ی شه‌قام ئۆتۆمبێل لێبخوڕێت، ئه‌گه‌ر سه‌بازی بێت یان هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بێت ده‌ستگیر بكرێت.


PM:10:59:16/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌