رێژه‌ی تووشبوانی سورێژه‌ زیاد ده‌کات‌

رێژه‌ی تووشبوانی سورێژه‌ زیاد ده‌کات‌
مه‌وداپرێس-

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایانگه‌یاند لە ساڵی 2019 ژمارەی حاڵەتەکانی سورێژە لە جیهاندا سێ هێندە زیاد دەبێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه‌ پێشبینیدەکەن ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان بڵاوبوونەوەی سورێژە هەبێت .

بەپێی ئامارەکانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی ژمارەی حاڵەتە تۆمارکراوەکانی سورێژە لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ سێ هێندەی حاڵەتەکانی هەمان ماوەی ساڵی رابردووە، بەرپرسانی تەندروستی نەتەوەیەکگرتووەکانیش دەڵێن پێشبینیدەکەن ئەمساڵ لە هەموو وڵاتان بڵاوبوونەوەی سورێژە هەبێت و حاڵەتەکان روو لەزیادبوون بکەن.

وه‌ک له‌ ئاماره‌که‌دا هاتووه‌ ئەمساڵ سورێژە لە ئۆکراین، مەدەقەشقەر، هیندستان و ئەفریقا بەشێوەیەکی زۆر بەربڵاو بڵاەدەبێتەوە، هەزار حاڵەتی نەخۆشییەکە لەنێو خەڵکی وڵاتەکان تۆمارکراون و تەنیا لە مەدەقەشقەر لە مانگی ٩ی ساڵی رابردووەوە نزیکەی 800 کەس بە نەخۆشییەکە مردوون

به‌پێی ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ژمارەکان زۆر زیاترن لەوانەی بڵاودەکرێنەوە، بەشێوەیەکی گشتی تەنیا ١٠%ی حاڵەتەکان بە وردی تۆماردەکرێن، روونیدەکاتەوە مەترسیدارترین بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لە ئەفریقایە کە رێژەی زیادبوونەکە 70% تێپەڕاندووە.



PM:02:10:17/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌