بزانە قوباد تاڵەبانی بەڵێن بەكێ‌ دەدات قاوەی لا بخواتەوە

بزانە قوباد تاڵەبانی  بەڵێن بەكێ‌ دەدات قاوەی لا بخواتەوە
مەوداپرێس-

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستوەردان دەكات لە بڕیاری داخستنی كافێیەك لە سلێمانی و دەڵێت دوای دێم قاوەیەكیشی لادەخۆمەوە.

چەند رۆژێكە دەنگۆی بڕیاری داخستنی جان كافێ لەشاری سلێمانی هەیە، بۆ ئەو مەبەستەش بەشێك لە هاوڵاتیان كەمپینێكیان دژی داخستنی ئەو كافێیە رێكخستووە.

قاوەخانەكە كۆشكێكە كە لەسەر شۆستەی شەقامی سالمی شاری و جگە لەوەش چەند شوێنێكی دیكەش هەن لە سلێمانی كە لەلایەن حكومەتەوە كرێیان لێوەردەگیرێت، بەڵام ئێستا بڕیاردراوە لەلایەن شارەوانییەوە شوێنەكە دابخرێن.

دوای دروستكردنی كەمپینێك بۆ دانەخستنی قاوەخانەكە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمشەو لە تویتێكدا رایگەیاند، كە دەستێوەردان دەكات و رێگەنادات ئەو كافێیە دابخرێت و دوایی خۆشم دێم و قاوەیەكی تری لە لا ئەخۆمەوە".

شارەوانی سلێمانی پێی وایە ئەو جێگەیە پێشتر حكومەت داویەتی بەو رۆژنامەنووسانەی لە فەرمانگە حكومییەكان دانەمەزراون، تا رۆژنامەی تیادا بفرۆشن، بەڵام ئێستا كراون بە قاوەخانە، ئەمەش پێچەوانەی ئەو هەنگاوەی پێشتری حكومەتە.


AM:09:19:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌