بڕیارێکی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران

بڕیارێکی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌فه‌رمانبه‌ران
مه‌وداپرێس-

به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم ده‌توانرێت گواستنه‌وه‌ی كاتی "ته‌نسیب"ی فه‌رمانبه‌ران له‌ فه‌رمانگه‌یه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر بۆ دووساڵ درێژبكرێته‌وه‌.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم كه‌ كۆپییه‌كی ده‌ست مه‌وداپرێس كه‌وتووه‌و ئیمزای رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ و له‌ 16 ی نیسانی 2019 ده‌رچووه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران.

له‌نوسراوه‌که‌دا هاتووه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم بڕیاریداوه‌ ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی كاتی "ته‌نسیب" له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌یه‌كی تر له‌ دوای یه‌ك ساڵ درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ دوو ساڵ واته‌ ده‌توانرێت بكرێته‌ دووساڵ.


PM:06:35:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 9568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌