یەکێتی لەم کابینەیەدا پۆست دەدات بەم کەسانە

یەکێتی لەم کابینەیەدا پۆست دەدات بەم کەسانە
مەوداپرێس- کاروان رەسوڵ

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند پۆستەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کوردستان دەدرێت بەوکەسانەی لە کۆمیتەی سەرکردایەتی دابن ئاماژەی بەوەشکرد پۆست جگە لە قوباد تاڵەبانی بەکەسی تر نادرێت لە دەرەوەی سەرکردایەتی.

سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی، بەشدار لە لیژنەی دابەشکردنی پۆستەکان بۆ کابینەی نۆیەم بە مەوداپرێس-ی رایگه‌یاند "لەبەر دوو هۆکار یەکێتی پۆستەکانی ئەم کابینەیە دەدات بە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یان سەرکردایەتی ".

 ئەو سەرچاوەیەش کەنەی ویست ناوی بهێنرێت ئاماژەی بەوەشکرد "بە ئیستسنا گیراوە جگە لە ئەندامانی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی پۆست بە قوباد تاڵەبانی دەدرێت ئەویش جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "لەبەر دوو هۆکار پۆست دەدرێت بەئەندامانی سەرکردایەتی یان مەکتەبی سیاسی ئاوانیش لە کابینەکانی پێشوو لە ئەدای هەندێک لەوانەی پۆستیان وەرگرتوە رازی نیەو خاڵی دووەمیش بۆ ئەوەیە  جێبەجێکردنی بەرنامەو پلانی یەکێتیە لەناو حکومەت وەک خۆی بێت".

لە ئێستا لە سەروبەندی دابەشکردنی پۆستەکاندایە بۆ کابینەی نۆیەم هەندێک پۆست بۆ یەکێتی یەکلایی بۆتەوە بەڵام ئەگەری گۆڕانکاریشی تێدایە لەوانەش جێگری دووەمی سەرۆکی هەرێم هێشتا بڕیاری کۆتایی لێ نەدراوە کە دەدرێت بە یەکێتی یان نا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکانی پێشمەرگەو خوێندنی باڵاو پلاندانان وشەهیدان و کاروباری ئەنفال کراوان و کشتوکاڵ و دەزگای گشتی ئاسایشی هەرێم و چەند دەستەو پۆستێکی تر.


PM:07:58:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 21144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌