بوومه‌له‌رزه‌ هاوڵاتیانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی کردووه‌

بوومه‌له‌رزه‌ هاوڵاتیانی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی کردووه‌
مه‌وداپرێس-

حکومەتی ئێران دەستی بە کۆکردنەوەی ژوورە پلاستیکییەکان لە شار و گوندەکانی کرماشان کردووە، هه‌روه‌ها به‌شێک له‌هاوڵاتیان له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوون.

ژمارەیەک لە زیانلێکەوتووان به‌ رووداویان راگه‌یاند "بێ ئەوەی  خانووەکانیان نۆژەنکرابێتەوە، ئەو کانێکسانەی کە خێرخوازان پێیاندابوون، لێیان سەندراونەتەوە".

نزیکەی ساڵ و نیوێک بەسەر روودانی بوومەلەرزە لە کرماشان تێدەپەڕێت، بەڵام زۆربەی خانووە رووخاوەکان چاکنەکراونەتەوە، تەنیا کەسانێک دەتوانن خانووەکانیان دروستبکەنەوە کە توانای دارایی باشیان هەبێت، بەشێک لە خەڵکیش تووشی نەخۆشی دەروونی بوون و شەوان ناتوانن لە خانوودا بمێننەوە. 




PM:11:44:20/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 2036 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌