کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خۆی خنکاند

کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ خۆی خنکاند
مه‌وداپرێس-

ماوەیەک پێش ئێستا کچێکی ته‌مه‌ن 16 ساڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لە شاری سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رۆژی شەممە 13ی نیسانی 2019، کچێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی "شەکیلا کەریمیان" لە گەڕەکی حەسەن ئاوای سنە خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار شەکیلا کەریمیان بە هۆی کێشەی خێزانی و لێدانی بەردەوامی لەلایەن باوکیەوە بە ناوی "داوەر" کە تووشبووی ماددە سڕکەرەکانیش بووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: کە ئەو خێزانە خەڵکی گوندی ژنێن سەر بە سەوڵاوا و دانیشتووی شاری سنە بوون.

شەکیلا چەندین جاری دیکەیش لەلایەن باوکیەوە لێیدرابوو و بێڕێزی بەرانبەر کرابوو و لەو رووەوە هیچ سەرپەنایەکی نەبووە و دواجار خۆی کوشتووە.


PM:09:40:25/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌