هه‌واڵێکی خۆش سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران

هه‌واڵێکی خۆش سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
مه‌وداپرێس-

ئەندام پەرلەمانێکی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت هەمیشە دۆسیه‌ی بودجە یەکێک بووە لە گرفتە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه‌ دۆسیه‌ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیاکراوه‌ته‌وه‌.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ لێدوانێکیدا به‌ ده‌نگی ئه‌مریکای راگه‌یاندووه‌: هەمیشە دۆسیه‌ی بودجە یەکێک بووە لە گرفتە سەرەکییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوه‌ندی عیراق.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌روو: به‌ دووری نازانێت ئەو جیاوازی لێکدانەوانە لەو نوسراوەوە سەرچاوەیان گرتبێت کە سەرۆک وەزیرانی عیراق ناردویەتی بۆ وەزارەتی دارایی وڵاتەکە و داوای راگرتنی هەموو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئه‌حمه‌دی حاجی رەشید ئاماژەی به‌وه‌شکردووه‌: کە شایستە داراییەکان لەناو بودجەدایه‌ بەڵام لەمەدا دۆسیه‌ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لێ جیاکراوەتەوە.

ئەحمەد حاجی رەشید باسی له‌وه‌ش کردووه‌: ئەگەر هەرێمی کوردستان لەم ساڵدا نەوت رادەستی بەغدا نەکات پێناچێت عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیری عیراق بکەوێتە ژێر فشارەوە، بەڵام وەک دەڵێت لەوانەیە لەکاتی وتووێژەکان لەسەر بودجەی ساڵی 2020 دا کێشە دروست بکات.



PM:05:28:26/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 36612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌