مۆنیکا بێلونچی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت

مۆنیکا بێلونچی بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش دەرکەوت
مەوداپرێس- سازگار ئەحمەد 

خانمە ئەکتەر و مۆدێلی ئیتاڵی مۆنیکا بێلونچی، وێنەی نوێی خۆی بڵاوکردەوە.

مۆنیکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، نوێترین وێنەی بڵاوکردەوە، کە بەشێوەیەک دەرکەوتەوە بۆتە جێگەی باسی هەوندارانی و باس لەوە دەکەن کە تابێت جوانتر دەبێت.

مۆنیکا، خەڵکی شاری ئیتاڵیایە، لە ساڵی 1964 لەدایکبووە، یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ئیتاڵیا و کاری مۆدێل دەکات، بەیەكێک لە خانمە جوانەکانی جیهان دادەنرێت.


PM:12:52:27/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 3844 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌