ئەو هۆكارانەی كەوادەكەن سەرنجی ئافرەتان بۆخۆت رابكێشیت

ئەو هۆكارانەی كەوادەكەن  سەرنجی ئافرەتان بۆخۆت رابكێشیت
مەوداپرێس- هێمن مامەند

ماڵپەڕی CNN ی ئیماراتی عەرەبی  ئەنجامی راپرسیەكی بڵاو كردەوە، كە لەناو توێژی ئافرەتان و ژنان ئەنجامیداوە.

لەراپرسیەكەدا پرسیاری ئەوە كراوە، كەچ شتێك دەبێـتە هۆی ئەوەی پیاوان سەرنجت رابكێشن،   ئافرەتان و ژنان چەندین خاڵیان باس كردووە، بەڵام 10 خاڵ زۆرترین گرنگی پێدراوەو ئافرەتان پێیانوایە ئەم 10خاڵە لەپیاوان داهەبێت وادەكات سەرنجی ئافرەتان بەلای خۆیەوە رابكێشێت، كەئەمانەی خوارەوەن
یەكەم: چاوێكی جوان و روخسارێكی تەندروست  
دووەم: زیرەكی و رۆشنبیری 
سێیەم:  لەش و لارێكی رێك 
چوارەم:  بارودۆخی ئابوریەكی باش
پێنجەم: بایەخدان  بەتەواوی ژیان
شەشەم: لێهاتووی و  توانای  رازی كردنی بەرامبەر
حەوتەم: رووخۆشی و نوكتەبازی
هەشتەم: گەشبینی 
نۆیەم: سیمایەكی رێك 
دەیەم: خاوەن پیشەیەكی بەرزو بەناوبانگ
سەرچاوە/ CNN ی عەرەبی
وەرگێران، هێمن مامەند



PM:10:30:29/04/2019




ئه‌م بابه‌ته 15652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌