چەند گۆڕانكاریەكی گەورە لەفەیسبوك دەكرێت

چەند گۆڕانكاریەكی گەورە  لەفەیسبوك دەكرێت
مەوداپرێس-


لەهەشتەمین كۆنگرەی ساڵانەی فەیس بووك بڕیاردرا چەند گۆڕانكاریەكی گەورە لە شێوە و تایبەتمەندییەكانی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا بكرێت ئامانجی گۆڕانكارییەكانیش فەراهەمكردنی ژینگەیەكە بۆ لێكنزیكردنەوەی زیاتری بەكارهێنەران لە یەكتر.

لە هەشتەم كۆنگرەی ساڵانەی كۆمپانیای فەیسبوك F8، رایگەیاندوە كە گۆڕانكارییەكان خاسیەتی تایبەتی و پارێزراو لەخۆ دەگرن، ئەوەش دەبێتە گەورەترین گۆڕانكاری لە مێژووی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا.

هاوكات مارك زوگەربێرگ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فەیسبوك ئاشكرایكردوە كە دووبارە دیزاینكردنەوەی فەیسبوك یەكێك دەبێت لە دیارترین گۆڕانكارییەكان بەجۆرێك كە چیتر رەنگی شین بەسەر روخساری ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییەدا زاڵ نابێت.

بەوتەی زوكەربێرگ، دیزاینی لۆگۆی فەیسبوك بۆ مۆبایل بە رەنگی شین نامێنێت و چوارچێوەی لۆگۆكە دەبێت بە رەنگی سپی و لەبەكارهێنانیشدا زیاتر بایەخ بە پۆست و چالاكییەكانی ئەو كەسانە دەدات كە ئەندامی گروپەكانن.

 دەشڵێت لە دیزاینە نوێیەكەی فەیسبوكی سەر مۆبایل، زیاتر پۆستی گروپەكان دێتەسەر شاشەی ئەندامانی ئەو گروپانە،ئەوەش تا بتوانن ئەوەی دەیانەوێت بۆ یەكتری بنوسن و پۆستەكانی یەكتر ببینن، ئەمەش وا دەكات ئەوەی لە گروپەكاندا دەنوسرێت، بەكارهێنەری دیكە نەیبینن ئەگەر ئەندامی ئەو گروپانە نەبن.

زوكەربێرگ ئاشكرایكردوە زیاتر لە 400 ملیۆن بەكارهێنەری فەیسبوك ئەندامی گروپەكانن، بۆیە گۆڕنكارییەكان تایبەت دەبێت بەو گروپانە، هاوكات ئەندامانی گروپەكان دەتوانن بە ئاسانی ئەو گروپانەی دیكە بدۆزنەوە كە نزیكە لە خواستی خۆیانەوە.
سەرچاوە، وێستگە نیوز



PM:01:55:01/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌