دووکچی مێردمنداڵ کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا

دووکچی مێردمنداڵ کۆتاییان به‌ ژیانی خۆیان هێنا
مه‌وداپرێس-

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو کچی مێر منداڵ لە شارەکانی سونقوڕ سەر بە پارێزگای کرماشان و میاندواو سەر بە پارێزگای ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە بانەمەڕی 2ی ئایاری 2019، کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی سونقوڕ بە ناوی "هدیە محەمەدی" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هدیە بە هۆی کێشەی خێزانی خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی سێشەممە 30 نیسانی 2019 کچێکی تەمەن 16 ساڵی خەڵکی گوندی خانکەندی میاندواو بە ناوی "ئەفسانە دەریایی" بەهۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٩ی زایینیەوە(4 مانگ)، نزیکه‌ی 14 مێر منداڵی کچ کە تەمەنیان خواروو 18 ساڵ بووە لە شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


AM:10:01:04/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌