كچێك لەلایەن براكەیەوە سەربڕدرا

كچێك لەلایەن براكەیەوە  سەربڕدرا
مەوداپرێس-


كچێكی تەمەن 29 ساڵان لە شاری پەهلەی سەر بە دێهلۆڕان لەلایەن براكەیەوە لە سێدارە درا و سەری بڕدرا.

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە" شەوی شەممە 4ی ئایاری 2019، كچێكی خەڵكی پەهلە (زەڕین ئاوا) سەربە شاری دێهلۆڕان لە پارێزگای ئیلام لەلایەن براكەیەوە لە سێدارە دراوە.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "ناوی ئەو كچە 29 ساڵە مەریەم بەختیاری بووە، كە براكەی بە ناوی مستەفا دوای ئەوەی لەسێدارە دراوە و گیانی لە دەست داوە، سەریشی بە چەقۆ بڕدراوە".

سەرچاوەیەكی ئاگادار رایگەیاندووە، كە، مستەفا بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس، خوشكەكەی كوشتووە، مریەم دوو ساڵ لەوە پێش لەگەڵ كوڕێكی خەڵكی دێهلۆڕان پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە و لەبەر ئەوەی ، كە كوڕەكە لەگەڵ مریەم زەماوەندی نەكردووە، كوشتویەتی".



PM:12:44:05/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 7180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌