بزانە شادی نەوزاد پەرلەمانتارەكەی نەوەی نوێ‌ لەكوێ‌ دانیشتووە

بزانە شادی نەوزاد پەرلەمانتارەكەی نەوەی  نوێ‌   لەكوێ‌  دانیشتووە
مەوداپرێس-هێمن مامەند

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوو   سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ‌ و  گروپەكەی تۆمەتبار كرد بەوەی نامەی هەڕەشەیان بۆناردووە، ئەمڕۆ شادی نەوزاد لەگەڵ فراكسیۆنەكەی دەركەوتەوە.

دكتۆر كازم فاروق سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ لەپەرلەمانی كوردستان  كەمێك لەمەوبەر لەئەكاونتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك  وێنەیەكی بڵاو كردەوە " كەتێیدا دەردەكەوێت سەرجەم پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ لەفراكسیۆنەكەیان لەپەرلەمانی كوردستان دانیشتوون".

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ تەنیا ئەوەی نووسیووە" سڵاو رێز و خۆشەویستیمان بۆ ئێوەی ئەزیز....، 8/5/2019".

ئەمەش لەكاتێكدایە لەچەند رۆژی رابردوو  هەریەك لەسیروان بابان و شادی نەوزاد پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ‌ كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان لەناو پەرلەمانی كوردستان رێكخست  و تێیدا شادی نەوزاد لەبەردەم میدیاكان  مۆبایلەكەی بەرزكردەوە نامەیەكی خوێندەوە،  كەتێیدا نووسرا بوو "چاوەڕێی بڵاوكردنەوەی گرتەی  ڤدیۆی سێكسی خۆت بە" .
لەبەرامبەر ئەم نامەیەش شادی نەوزاد سەرۆكی جولانەوەی نەوەی نوێ‌ و گروپەكەی تۆمەتبار كرد، دواتریش بەفەرمی سكاڵای تۆماركردوو تائێستاش لەسەر سكاڵاكەی ناوبراو چەند كەسێك لەناو گروپی نەوەی نوێ‌ دەستگیر كراون.


AM:11:42:08/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 32300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌