دوو خوشک به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ کوژران

دوو خوشک به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌ کوژران
مه‌وداپرێس-

دوو خوشکی لاوی خەڵکی شاری سنە لەلایەن باوک و برایەکیانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران.

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ئه‌مڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2019  دوو خۆشک بە ناوەکانی شایستە و ئەسرا ئەمینی لەلایەن باوکیان بە ناوی فەتحوڵڵا و برایەکیان بەناوی عادل کوژراون.

په‌یامنێری هەنگاو لە شاری سنە رایگەیاندووە: ئەو دوو خۆشکە لە ماڵی باوکیان لە گەڕەکی نایسەری سەربە شاری سنە، بە چەقۆ کوژراون.

شایستە تەمەن 33 ساڵان و دایکی 2 منداڵە کە ماوەیەک پێش لە هاوژینەکەی جیا بۆته‌وه‌ و ئەسرا تەمەنی 22 ساڵ بووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە  هۆکاری کوشتنی ئەو دوو خۆشکە بۆ هەنگاو روون نەبووەتەوە.

یەکێکی نزیک له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ به‌ هەنگاوی راگەیاندووە: فەتحوڵڵا و عادل دوای کوشتنی ئەو کچانە، خۆیان رادەستی هێزەکانی پۆلیس کردووە.


PM:11:38:08/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 3720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌