چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی کاسته‌ر

چۆنیه‌تی ئاماده‌کردنی کاسته‌ر
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

کاستەر یەکێکە لە شیرینیە بەتامەکان، دەتوانرێت بەم شێوەیە ئاماده بکرێت.

پێداویستیه‌کان

1 کوپ شەکر، 3 کوپ ئاو، 3کوچک و نیو کاستەر، 7 عەیارە شەکر، 2 دڵۆپ گوڵاو، گوێز یان گوێز هندی دەتوانرێت بەکار بهێنرێت.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

سەرەتا ئاوەکە ئەکەینە ناو شیرەکەوە و جوان تێکی دەدەین، پاشان شەکرەکەی تێدەکەین و دواتر جوان
تێکی دەدەین تاوەکو شەکرەکە دەتوێتەوە، پاشان دەیخەینە سەر ئاگرێکی هێواش هەتا دەکوڵێت، پاشان کاستەرەکە لە کەمێک ئاوی ساردا بۆ ئەتوێتەوەو گوڵاوەکەی تێدەکەین، دواتر دەیکەینە ناو شیرەکەو بەردەوام تێکی دەدەین تاوەکو خەست دەبێتەوە، دایدەگرین و دواتر راستەوخۆ بیخەرە ناو قاپێکەوە و گوێزەکه یان گوێز هندیەکە دەکەین بەسەریدا، بەم شێوەیە کاستەرەکە ئامادە دەبێت دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.

سەرچاوە: Mawdoo3


PM:04:07:11/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌