ژنە پەرلەمانتارێكی كورد زیندانیكراوێكی كوردی لەفڕۆكەخانەیەك دۆزیەوە

ژنە پەرلەمانتارێكی كورد زیندانیكراوێكی كوردی لەفڕۆكەخانەیەك دۆزیەوە
مەوداپرێس-هێمن مامەند


ژنە پەرلەمانتارێكی كورد لەپەرلەمانی عیراق لەكاتی بەسەركردنەوەی گرتوخانەی فڕۆكەخانەی موسەنا زیندانیكراوێكی بێسەروشوێنی كوردی دۆزیەوە.

 نووسینگەی  پەرلەمانتار یسری رەجەب ، ژنە پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە" دوێنێ ۱۲ی ئایار ۲۰۱۹ خاتوو یسری  رەجەب ئەندامی لیژنەی پەرلەمانی بۆ مافەكانی مرۆڤ بەیاوەری سەرۆك لیژنەكە و چەند ئەندامێكی لیژنە سەردانی گرتووخانەی (فرۆكەخانە موسەنا) ی كرد بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیكەوە ئاگاداریی ڕەوشی گیراوانی ئەو بەندیخانە بن، هەروەها ڕێگری كردن لەهەر پێشێلكاریەكی مافی مرۆڤ لە ئەو گرتووخانەیە".

نووسینگەكەی پەرلەمانتاری ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە"  لەمیانەی سەردانەكەدا خاتوو یسری دا كە بەدوایی گیراوانی هەرێمی كوردستان دەگەڕا و لەوێ یەكێك لەو گیراوانە خەڵكی (كەلار) بوو، كە كەس وكاری هیچ سۆراغیان نەدەزانی دۆزیەوە و دەست بەجێ تیمی تایبەت بە خاتوو یسری لەكەلار سەردانی ماڵی گیراوەكەیان كرد و هەواڵی سەلامەتی كوڕەكەیانیان پێ ڕاگەیەنرا پاش چەندین مانگ لە بێ سەروشوێنی  بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو مۆڵەتی دیداری بۆ كەسوكارەكەی وەرگرتووە".
 



AM:11:23:13/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 5388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌