چه‌ند جۆرێکی ئایفۆن بێبه‌ش ده‌کرێن له‌ نوێکردنه‌وه‌

چه‌ند جۆرێکی ئایفۆن بێبه‌ش ده‌کرێن له‌ نوێکردنه‌وه‌
مه‌وداپرێس-

کۆمپانیای ئەپڵ لە وەشانی نوێی ناسراو بە "IOS13"   چەند جۆرێکی ئایفۆن بێبەش دەکات و چیدی نوێکردنەوەیان بۆ نانێرێت.

پێگەی جیهانیه‌کان بلاویانکردۆته‌وه‌ وەشانی نوێی "ios13" هەریەکە لە موبایلەکانی ئایفۆن پێنج ئێس، ئایفۆنSE، ئایفۆن شەش، ئایفۆن شەش پڵەس، ئایپادی مینی دوو و ئایپاد ئێر ناگرێتەوە.

هاوکات کۆمپانیای ئەپڵ هیچ نوێکردنەوەیەکی بۆ ئایفۆن 6  نەکردوە لەگەڵ ئەوەی زۆرترین فرۆشی هەبووە کە 220 ملیۆن دانەی لێفرۆشراوە.

شارەزایان پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئەپڵ دوو نەوەی بەکارهێنەرانی موبایل لە ناو دەبات، چونکە بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە ئامێرە سودمەندنابن لە نوێبونەوەکان و لایەنەکانی پەیوەست بە پاراستنی ئامێرەکانیان.


PM:06:26:13/05/2019